ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستان به تایبه‌تی له شاری سلێمانی به وه‌رچه‌رخانێک له سیستمی رامیاری و به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستان داده‌نرێت.
شاڵاو فه‌تاح رۆژنامه‌نووس و خو‌ێندکاری لێکۆڵینه‌وه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان له زانکۆی ئه‌مه‌ریکایی له سلێمانی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌توانرێت به وه‌رچه‌رخان له قه‌ڵه‌م بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا بۆ یه‌کم جار به‌شداریـیه‌کی سیاسی واقعی له پرۆسه‌ی ڕامیاری کوردستاندا هه‌یه به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشتر که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان فێربووبوون هه‌موو شتێک له لایه‌ن خۆیانه‌وه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ داواکاریـیه‌کانی خه‌ڵک یه‌ک لایی ئه‌کرده‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:48خوله‌كه.