شه‌رێکی ڕاگه‌یاندنی نا ته‌ندرووست له نێوان زۆر لایه‌نه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا له ئارادایه. ڕۆژنامه نووس شاهۆ کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه ماوه‌یه‌که ئه‌و شه‌ره ڕاگه‌یاندنه له نێوان کۆمه‌ڵێک له چالاکوانانی سڤیل وه هه‌ر وه‌ها چه‌ند حیزبێکی دیاریکراو له ئارادایه که به بڕوای من ئه‌م جۆره لێدوانانه وه ئه‌م جۆره شه‌ره ڕاگه‌یاندنانه که دێته ئاراوه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆزێک بۆنداره، به‌و مه‌به‌سته‌ی که ئه‌چێته خانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه وه وا ده‌کات جیاوازیه‌ک له ناو که‌مه‌ڵگای کوردی‌دا درووست بکات به خۆی و حیزبه‌کانیه‌وه، له هه‌مان کات پێویسته ئه‌م شه‌ره به زووترین کات ڕابگێردرێت. شاهو کرماشانی ده‌ڵێت ئه‌و براده‌رانه‌ی به ناوی چالاکانی مه‌ده‌نیه‌وه خه‌ریکی خه‌باتکردنن ئه‌بی ببنه پردێک له نێوان گه‌ل و پارته‌کانه‌وه.