له باره‌ی رووداوه‌کانی تونس و پاشان میسر و کاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ناوچه‌که‌دا و هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان له باره‌ی داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندی به‌و ڕوداوانه‌دا. شاهۆ کرماشانی ڕۆژنامه‌نووسی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له هه‌ڤپه‌یڤنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئێمه ده‌بێت جیاوازیه‌ک بکه‌ین له نێوان تونس و میسر دا که ئه‌وه‌ی تونس ده‌چێته چوارچێوه‌ی ڕاپه‌رینه‌وه وه گه‌لی تونس بڕیاری ڕاپه‌رینیان دا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی میسر تا ئێستا ده‌چێته خانه‌یه‌کی تازه‌وه، خانه‌ی (قیامه‌وه) هێشتا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی سبه‌ی و دوو سبه‌ی بکه‌ین بزانین گه‌له‌که چ بڕیارێک ده‌دات وه کاربه‌ده‌ستانیش تا چه‌ند ده‌توانن پاشکه‌ز ببن له‌و شه‌پۆله‌ی که ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرتۆته‌وه وه ئه‌مه ده‌کرێت بگوترێت شوڕشێکی ڕه‌وا(عه‌دالت) خوازیه به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نانه‌ی که بۆ ماوه‌ی 30-40 ساڵه که کاربه‌ده‌سته‌کان و فه‌رمانڕه‌واکان هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و وایان لێکردووه که مێژو ده‌یسه‌ڵمێنێت خه‌ڵک بڕیارده‌ری کۆتاییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:52خوله‌که.