پاش تۆپبارانکردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک ) باس له کونترۆڵکردن و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه کراوه و ده‌نگۆی پیشنیاری ناردنی سوپای عێراق بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه، به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌و کاره شیانی هه‌یه وه یاخود سوپای عێراق تا چه‌ند جێ باوه‌رین بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌و کاره ڕێگا بدات؟
ڕۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نیم سوپای عێراق پێ بکرێت بێته سه‌ر سنوری هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر دوو هۆ، یه‌ك به هۆێ ئه‌و دۆستایه‌تیه دیرین و میژوییه‌ی که له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی مالکی هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وه ئه‌وه‌ی تر سوپای عێراق ئه‌و تواناییه‌ی نییه که له‌به‌رامبه‌ر سوپای ئێران‌دا خۆی ڕابگرێت، وه ئه‌و ده‌نگ و باسه‌ش که ده‌بیستین موزایه‌ده کردنه له لایه‌ن لیسته‌کانه‌وه بۆ که‌مته‌رخه‌می حکومه‌تی مالکی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:44خوله‌که