ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران له چه‌ندین به‌ره‌دا خه‌ریکی شه‌ڕکردن و پیلانگێڕانه دژ به گه‌لی کورد و نوێنه‌رانی . له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخ‌و ئێستاکه خه‌ریکی شه‌ڕێکی ڕه‌وانیه له‌گه‌ڵ پارت و سازمانه کوردیه‌کاندا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. شاهۆ فه‌رازمه‌ند ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه ڕهوانیهی که کۆماری ئیسلامی له کوردستانی ئێران به‌رێوه ده‌بات تاێبه‌ت نییه به قۆناغی ئێستا به‌ڵکۆ ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری جمهوری ئیسلامی ئێران و له میتۆدی جۆراو جۆر که‌ڵکی وه‌رگرتوه و له دوو ئاستی ستراتیژی و تاکتیکیدا به کاری ده‌هینێت. فه‌رازمه‌ند ده‌شڵێت ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران سه‌رمایه‌کی زۆری به کار هێناوه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌بزاره‌کانی ته‌کنه‌لۆژی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:57خوله‌که.