محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان که له لایه‌ن دادگاکانی جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا دراوه و له نێوه‌راستی ساڵی 2007 وه له زینداندایه. کۆمه‌ڵێک چالاکان کامپهێنیکیان به رێ خستون بۆ ناوزهدیکردنی که‌بودوه‌ند بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبل. شه‌هلا ده‌باغی یه‌کێک له رێکخه‌رانی ئه‌و کامپه‌ێنه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ر وه‌کو ده‌زانن ئه‌و کۆمیته‌یه له 12 خانم به بیرورای جیاواز پێکهاتوه و له‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستمان به کار کردووه تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی له توانایی ئه‌و کۆمیته‌دا بوه درێغیمان نه‌کردوه له په‌ێوه‌ندی کردن به ئۆرگانه جیاوازه‌کان، له‌گه‌ڵ پارت و رێکخراوه جیاوازه‌کانی ئه‌وروپا ، ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کان له سوید و نورویژ ، رێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ، پارته کوردیه‌کان ، وه هه‌ر وه‌ها نیڵسن ماندیلا و شیرین عبادی که به داخه‌وه تا ئێستا وه‌ڵامیکی سه‌رڕاستیان به ئێمه نه‌داوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:33 خوله‌که..