نه‌سرین ستوده یه‌کێک له هه‌ره پارێزه‌ره ناوداره‌کانی ئێران، به تاوانی ئاسایشی نیشتمانی و پروپاگه‌نده دژ به وڵاته‌که 11 سال زیندانی له لایه‌ن دادگای وڵاته‌که‌وه به‌سه‌ردا دراوه. خانمی ستوده یه‌کێک له پارێزه‌رانی چالاکان و که‌سایه‌تیه ناوداره ڕامیاریه‌کانی ئێران‌دا بوه. شه‌هاب شه‌یخی ڕۆژنامه نوس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت خانمی ستوده بێجگه له ئه‌نجامدانی کاری پارێزه‌ریه‌که‌ی هیچ کارێکی به پێچه‌وانه‌ی یاساوه ئه‌نجام نه‌داوه. ده‌شڵێت نه پیشینه‌ی چالاکی ڕامیاری وه یاخود په‌ێوه‌ندی به هیچ پارت و رێکخراوه‌یه‌که‌وه نه‌بوه به‌ڵکو نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی چالاکانی مافه‌کانی سڤیل، مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان بوه، به تاێبه‌تی پاریزه‌ری دو له‌و زیندانیانه بوه که له ساڵی پار له لایه‌ن ڕژیمه‌وه له سێداره درابون وه ته‌نیا تاوانێکی له‌وانه‌یه به‌رگری کردنی بێت له‌وه جۆره که‌سانه. شه‌یخی ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌بینین ئه‌م بریاره، بریاریکی دادگایی وه یاخود یاسایی نییه، به‌ڵکو هه‌ر وه‌ک هه‌مو که‌س وتویانه ته‌نانه‌ت میر حوسه‌ین موسویش وتویه‌تی ئێستا سیستمی دادگایی ئێران به ده‌ست سیستمی ئه‌منی و ئاسایشیهوهیه وه سیستمی سیاسی نه‌ک سیستمی دادگایی وه ئه‌م بریارانه هه‌موی بریاری سیاسین و دور له باوه‌ر و نا مرۆڤایانهن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:28 خوله‌که.