ئه‌گه‌ر بنواڕێنه تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به تاێبه‌تی FaceBook ده‌بینین نگرانیه‌که‌ی زۆر هه‌یه له باره‌ی زیندانیه کورده‌کانه‌وه له زیندانه‌کانی ڕژیمی ئێران و بگره که‌سانێکیش له بیری وه ڕێ خستنی کامپێنی پشتیوانی کردنن له‌و زیندانیانه. بینینی پۆسته‌ری "زیندانیانی سیاسی کورد و گمنام را از یاد نبریم" نمونه‌یه‌کی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه. شه‌هاب شه‌ێخی ڕۆژنامه نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ڕاسته زانیاریه‌کان له باره‌ی گێراوه‌کانه‌وه زۆر که‌مه به‌ڵام که زانیاریه‌کان له ڕێگای هه‌ندێ له زیندانیه‌کانی تر دێته ده‌روه بۆ که‌س ناچێت به دواێدا، ده‌شڵێت هه‌ندی له‌و زیندانیانه‌ی ناودارترن زۆرتر به دوای ده‌نگ و باسیاندا ده‌چن تاکو ئه‌وانه‌ی که‌سێکیان نییه وه هه‌ر وه‌ها له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ڕه‌خنه ده‌گرێت که هاوسه‌نگ نیین له پۆششی ده‌نگ و باس و باری زیندانیه‌کان. شه‌ێخی له درێژایی قسه‌کانێدا ده‌ڵی حاکمیه‌تی دیکتاتۆر به‌و شیوه‌ی شیانی چالاکی به فارسه‌کان وه یاخود مه‌رکه‌زگه‌راکان ده‌دات به‌وانه‌ی تر وه‌کو کورد، به‌لوچ، عه‌ره‌ب نادات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:31 خوله‌که.