عه‌لی ڕه‌زا په‌هله‌وی کوڕی بچوکی دواترین شـای ئێران له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له ماڵه‌که‌ی خۆی له شـاری بۆستن له باکوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا کۆتایی به ژیانی هێنا.
په‌هله‌وی له سـاڵی 1966 له‌دایکبووبوو، ته‌نها 13 سـاڵ بووه له‌و ده‌مه‌ی خێزانه‌که‌ی له میانه‌ی شۆڕشی ئیسلامی هه‌ڵـهاتبوون که له سـاڵی 1979 دا ده‌سـتی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌وه گرتووه.
ماڵپهڕێـک که له لایه‌ن برا گه‌وره‌که‌ی سه‌رپه‌رشـتی ده‌کرێت تیایدا هاتبوو که عه‌لی ڕه‌زا بۆ چه‌نده‌ها سـاڵ دووچاری خه‌مۆکی بووبوو له ئاکامی چاره‌نووسی وڵاته‌که و کۆچی دوایی باوکی له‌و ده‌مه‌ی که ته‌مه‌نی منداڵ بووه.
پـۆلیسی بۆستن بێ ئاشـکراکردنی پـێناسـنامهی په‌هله‌وی ڕایگه‌یاندبوو که پـیاوێـکی 44 سـاڵان ته‌مه‌ن له به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه له ئاکامی برینی ته‌قه لێـکردن له‌خۆی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌سـتدابوو.
جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه شـای ئێران محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی له سـاڵی 1980 دا له ئاکامی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له قاهیره و دوای هه‌ڵهاتنی له ئێران گیانی له‌ده‌سـتدابوو.
عه‌لی ڕه‌زا په‌هله‌وی له دوای کۆچی دوایی باوکیـیهوه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ژیا و پله‌ی خوێندنی له زانکۆکانی پـرنستن و کۆلۆمبیا بهدهسـهێنابوو.