Accessibility links

وەزیری داددی ئەمەریکا ڕەخنەکانی سەرۆک ترامپ ڕەت دەکاتەوە


وەزیری داددی ئەمەریکا جێف سێشنز

وەزیری داددی ئەمەریکا جێف سێشنز وەڵامی ڕەخنە توندەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپی دایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی سێشنز بەڕێوبەرایەتی وەزارەتەکەی بەدەست نیە.

سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز ڕەخنەکانی بۆ سەر وەزارەتی داد چڕ کردەوە لەکاتێکدا کۆشکی سپی هەوڵ دەدات وەڵامی تۆمەتبارکردنی بەڕێوبەری پێشووی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک ترامپ پۆڵ مانافۆرت بداتەوە دوای ئەوەی بە تۆمەتی فێڵ کردن و گرێبەستێکی یاسایی کە مایکڵ کۆهینی پارێزەری پێشووی سەرۆک ترامپ واژۆی کردووە تۆمەتبار کرا.

سەرۆک ترامپ ڕەخنەی توندی لە وەزیری داددی ئەمەریکا جێف سێشنز گرتوو وتی ئەو گەندەڵە لە گەورەتری دەزگای جێبەجێکردنی یاسادا لە ئەمەریکا.

سەرۆک ترامپ وتی " وەزیرێکی داددم دەستنیشان کردووە کە هیچ کات وەزارەتەکە لە دەستی خۆیدا نەبووە."

لە وەڵامێکیدا بۆ سەرۆک ترامپ، جێف سێشنز لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەو ڕۆژەوەی کە ئەو پۆستەم وەرگرتووە وەزارەتی داد لەژێر دەسەڵاتی خۆمدا بووە. هەتا ئەو کاتەی من وەکو وەزیری داد دەمێنمەوە هەڵوێستە سیاسییەکان کاریگەرییان نابێت لەسەر کارەکانی وەزارەتەکە."

سیناتۆر کۆمارییەکان لیندسی گراهام کە لە سەرۆک ترامپەوە نزیکە و پشتیوانی لە سێشنز دەکات وتی پێی وایە سەرۆک ترامپ وەزیرێکی نوێ بۆ وەزارەتی داد دیاری دەکات بەڵام دەبێت چاوەڕێ بکات تاوەکو دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس کە لە مانگی یانزەدا بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG