Accessibility links

بەرنامەی تایبەت بۆ پەروەردەکردنی منداڵان لە کەمپەکانی ئاوارەیـیدا


شەڕ و توندوتیژی لە هەرێمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەریەکی خراپی ئێجگار زۆری لەسەر منداڵان هەبووە، واتا لەسەر هەرە لاوازترین ئەندامانی کۆمەڵگە. هاوکاتی ئەوەی جەنگی سوریا ئێستا لە حەوتەمین ساڵیدایە و هەروەها ئەو ناوچانەی لە دەستی گروپی داعش لە عێراق کۆنتڕۆڵکراونەتەوە و هێشتا نائارامن ، بە ملیۆنەها منداڵان لە کەمپەکانی پەنابەراندا دەبوایە ساڵانی سەرەتای ژیانیان بەسەر بەرن بە مامەڵەکەردن لەگەڵ ئاکامە خراپەکانی جەنگ.

بەڵام ئەو workshop ئەمەریکاییە کار بۆ قازانجی دارایی ناکات و رۆڵی لە بەرنامەی منداڵانی ناسراو بە Sesame Streetدا هەیە دەڵیت; بوکەڵە فەروە قەشەنگەکانی رەوانەی ئەو وڵاتانە دەکات بۆ ئەوەی زەردە خەنە بخاتە سەر لێویان و ئەو منداڵانە بخاتەوە سەرپێ,ئەوانەی جەنگ کاریگەری کردوەتە سەریان.

لە دیمانەیەکی جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵایەتی نێونەتەوەیی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکاشێری رۆسنفێڵد گوتی رێکخراوەکەی هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمیتەی نێونەتەوەیی بەهاناچوون دەکات بۆ دابینکردنی خوێندنی پێشوەخت بۆ یاریدەدانی منداڵان و خانەوەدەکانیان لە پێناو زاڵبوون بەسەر ئاکامە خراپەکانی شەڕ و توندوتیژی . خانم شێری گوتیشی ئەم کارە بە دوو رێگە دەکەین ؛ دابینکردنی خزمەتگوزاری راستەوخۆ بۆ یەک ملیۆن و نیو منداڵ کە زۆر پێویستیان پێی هەیە ، هەروەها پەخشی پەروەردە و فێرکاری ئەوەی دەگاتە 9.4 ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری عێراق و ئەردەن و لوبنان و هەروەها سوریاش.

لە مانگی 12 ی ساڵی 2017 دا پرۆگرامی MacArthur Foundation’s 100 & Changeلە پێشبڕکێیەک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ یارمەتیدانی پرۆگرامێک ئەوەی بەڵێنی پێشڕەوی بەرچاو دەدات لە چارەسەرکردنی کێشەیەکی هاوچەرخی گرنگ، بڕی 100 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بەخشیە ورکشۆپی سێسمی و هەروەها رێکخراوی نێونەتەوەیی بەهاناچوون بۆ کارئاسانی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا.

خانم شێری رۆسنفێلد گوتیشی ئەم پرۆگرامە شێوازی خۆجێی Sesame Street بەکاردێنێت بۆ گەیاندنی پەیامی فێرکاری کە خوێندنەوە و زمانەکان و ماتماتیک و هەروەها ئەزمونی کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت.

کارەکتەرەکان: لە بری بەکارهێنانی ناوی کەسایەتیەکانی وەک ئێڵمۆ ، باڵندە گەورەکە و هەتا دوایی ، ناوی خۆجێی لە بوکەڵەکان دەنرێن و بە عەرەبی و کوردی قسەدەکەن.

بەرنامە و بابەتەکان نەک هەر تەنها لە رێی پەخشی تەلەفزیۆنیەوە پیشان دەدرێن بەڵکو لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی وەک WhatsApp یشەوە دەتوانرێت بیان بینیت.

خانم شێری دەشڵیت ئەم پرۆگرامە راستەوخۆ یارمەتی منداڵان و باوانیان دەدات لە ناوەندەکانی فێرکاری کە ئامڕازی فێرکردنیان لە رێی یاریکردنەوە تێدایە. گوتیشی پرۆگرامەکەیان راهێنانی بە کارمەندەکانی کردوە ئەوانەی سەردانی ماڵەکان دەکەن و هەروەها دانیشتنی خزمەتگوزاری لەگەڵ ئەو منداڵا وخانەوادانەدا دەکەن ، بۆ نزیکەی 800 هەزار کەس لە پێناو کەمکردنەوەی کاریگەریە نەرێنیەکانی ژیان لەسەر منداڵانی هەتا تەمەن سێ ساڵان.

ساڵی رابردوو رێکخراوی منداڵ پاراێزان و رێکخراوی ناحوکمەتی فریاگوزاری مافی منداڵان گەیشتنە ئەودەرئەنجامەی کە بە ملیۆنەها منداڵی سوریایی ئەوانەی دووچاری ئەزمونی جەنگ بوونەتەوە ئێستا ئاکامە خراپەکانی دەچێژن و ئەوانە پێویستیان بە یارمەتی دەستبەجێ هەیە بۆ ئەوەی زیانەکانی جەنگەکە لەسەر ئەو منداڵانە نەمێنێتەوە.

رێکخراوی یونسێفی منداڵانی نەتەوەیەکگرتوەکان مەزەندە دەکات کە 1.75 ملیۆن منداڵی سوریایی ناخوێنن و 2.6 ملیۆنیش منداڵی سوریایی وەک پەنابەر لە کەمپەکاندا ژیان بەسەر دەبەن یان لەبەر مەترسی سەر ژیانیان هەڵدێن.

ئاژانسی یونسێفی منداڵانی نەتەوەیەکگرتوەکانلە وڵاتانی دراوسێی عێراق دەڵێت پتر لە یەک ملیۆن منداڵ ئاوارەبوون و هەروەها 4 ملیۆنیش پیویستیان بە یارمەتی هەیە بەهۆی کاریگەریەکانی جەنگ لە دژی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی.

زیانی جەنگ لەسەر منداڵان:

کاربەدەستانی عێراقی نیگەرانیان دەربڕیوە بەتایبەت لەسەر ئەو منداڵانەی خوێندیان لەلایەن بەرپرسانی دژەتیرۆری داعشەوە پیدراوە ، لیستی ناوی نزیکەی 2 هەزار منداڵیان ریزبەندکردوە و دوای ئەوەی داعش کاریگەری کردبووە سەریان و مێشکیان شۆراونەتەوە و لە ئێستا ئەو منداڵانە پێویستیان بە چارەسەر هەیە.

رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆف دەڵین زۆرینەی ئەو منداڵانەی شەڕ و توندوتیژی زیانی دەرونی لێداون ، فێرکاری پێویست یان نوژانەوەیان بۆ دابین ناکرێت.

کۆمیەتی نێونەتەوەیی بەهانوچوون مەزەندە دەکات ئەو چەند ملیار دۆلارەی بۆ کۆمەکی مرۆیی خەرجکراوە ، تەنها نزیکەی لەسەدا 2 ی بۆ فێرکاری و گەشەی منداڵان خەرج کراوە.

خانم شیری رۆسنفێڵد لە پرۆگرامی ورکشۆپی سێسمی گوتی پرۆژەی رێکخراوەکە پێداویستیەکانی منداڵان بۆ کەوتنەوە سەرپێ لە ئاکامی توندوتیژی و توندڕەوی دابیندەکات ،بە جەختکردنەوە لە مەسەلە گرنگەکانی وەک رێزگرتن لە یەکتری و لێکتێگەیشتن و هەمەجۆری و ئاوێتەبوون و هەروەها یەکسانی رەگەزی نێر ومێ.

گوتیشی ئەگەر پرۆگرامەکە سەرکەتوو بێت لە پێکانی ئەو ئامانجانە، ئەوا رێکخراوەکەیان هەوڵی فراوانکردنی خۆی دەدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە.

پرۆژەکان لە شوێنی دیکە:

ورکشۆپی سێسەمی لە چەندان ناوچەی وێرانبوو بە جەنگ شێوازی خۆجێی کارەکتەرکانی دروستکردوە وەک لە ئەفغانستان و نایجیریا و ناوچە فەلەستینیەکان و ئیسرئیل و هەروەها لە کۆسۆڤۆ.

لە ناوچە گوندنشینەکانی ئەفغانستان ئەوەی تێدا مافەکانی خانمان بە ئەندازەیەکی زۆر سنوردارکراوە ،بە تایبەت لەلایەن گروپی توندڕەوی تالیبانەوە، شێوازی خۆجێی لە بری سێسەمی ستریت بەکاردێنن کە باخچەی سمسم دەناسرێت و سەنگ دەخاتە سەر تواندان بە کچان. لەم پرۆگرامەدا بوکەڵەیەکی مێی حیجاب پۆش ی تەمەن 6 ساڵان بە ناوی " زاری " رۆڵ دەبینێت و شەیدای چونە خوێندنگەیە و خەونی مەزنی بۆ ئایندەی خۆی هەیە.

مەزەندەیەکی کاریگەری کە لەلایەن رێکخراوەکەوە کراوە ئەوە دەردەخات کە ئەو منداڵانەی تەماشی بەرنامەی باخچەی سمسم دەکەن ئاماژەی ئەوە دەدات کە بە رێژەی لە سەدا 29 زیاتر بڕوایان بە یەکسانی توانای کچان و کۆڕان هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەرکی جیاواز بەبەراورد بە ئەو منداڵانەی هاوتایان ،ئەوانەی تەماشای بەرنامەی باخچەی سمسیان نەکردبوو.

لە مەزەندەکردنێکی دیکەدا، منداڵانی ئیسرائیلی و فەلەستینی ئەوانەی تەماشای بەنامەکەیان کردبوو، ئەو منداڵانە شیانی زیاتریان هەبوو گوێ لە روانگەی کەسێکی دیکە بگرن و هەروەها ئەوەش دەردەبڕن بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک پێویست بە بەکارهێنانی زمانی دیالۆگ هەیە.

هەندێک لە شارەزایان دەڵین بە دابینکردنی فێرکاری بۆ منداڵان و هاندانی پەیامی سنگفراوانی ، ئەم پرۆگرامە دەکرێت وەک ئامڕازێکی کاریگەری بەگژداچونەوەی تیرۆریزم بەکار بهێندرێت.

بەرپەرچدانەوەی بۆکۆ هەرام:

نەئومی مۆلاند ، وانەبێژ لە زانکۆی ئەمەریکایی لە واشنتن ،ئەوەی لێکۆڵینەوە لە نایجریا لەسەر جۆری سێسەمی ستریت دەکات گوتی ؛ بەرهەمهێنەرانی پرۆگرامەکە هەوڵیاندا راستەوخۆ بەگژ ئایدۆلۆژی بۆکۆ هەرام لە باکوری نایجیریا بچنەوە.ئەم گروپە تێرۆرستییە کە ناوەکەی واتای پەروەردەی رۆژئاوایی قەدەغەیە ،بەسەدان کچیان رفاندوە بەهۆی چونیان بۆ خوێندنگەکانی سێکیولاری.

خانم مۆلاند بە دەنگی ئەمریکای گوت ؛ سەبارەت بە یەکسانی رەگەزی نێوان نێر ومێ بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆکۆهەرام تیایاندا چالاکن ، دەڵین چونی کچان بۆ خوێندن پەیامێکی دژە تیرۆریزمە. ، لەبەر ئەوەی بۆکۆهەرام شەڕی لەدژی کردوە. خانم مۆلاند گوتی بەرهەمهێنەرانی نمایشی خۆجێی ئەوەی بە Sesame Square دەناسرێت ، مەترسی ئەوەیان هەیە لەلایەن بۆکۆهەرامەوە بکرێتە ئامانج یان بایکۆت بکرێت. گوتیشی رەنگە ئەوان بڵین ئەگەر شتێک هەڵە بکەین ،ئەوا هیچ کەس لە باکوری نایجیریا تەماشای ئەم پرۆگرامە نمایش شێوازە ناکات ، لەبەر ئەوەی رەنگە ئیمامێکی توندڕەو بڵێت ئەم پرۆگرامە نە گونجاوە. کتێبی داهاتوی خانم مولاند بەناوی ئایا باڵندەی گەورە دەتوانێت بەگژ تیرۆرزمدا بچێتەوە ؟ کە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی منداڵانە لە نایجیریا ، دەڵێت بەرهەمهێنەرانی پرۆگرامەکە دووچاری تەنگۆچەڵەمەی دیکە بوونەوە وەک ئاهەنگێڕانی ئیتنی هەمەجۆر بە بێ ئەوەی ناکۆکیەکان و خەڵکانی جیاواز قوڵبکاتەوە و پرۆگرامەکەی منداڵان بکرێتە خۆجێی بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی واقیعی منداڵان بێت.

خانم نەئۆمی دەڵێت بە هزری من ئەمە ئاستەنگێکی سەختە کە رووبەڕوی ئەم نمایشە نوێیەی سێسەمی ستریت لەگەڵ پەنابەرانی سوریایی دەبێتەوە. سەبارەت بەوەی کە ئایا چۆن تۆ شتێک پێشکەش دەکەیت هەتا ئەندازەیەک بۆ ئەو منداڵانە ریالیستی بێت پەیوەست بەو ئەزمونە تاڵە و ئاوارەبوونەی بینیویانە هاوکات پرۆگرامەکە ئ هیواشیان پێدەبەخشیت کە شتێک ئەوەی رەنگە جیاوازبێت بەڵام شیانی ئەوەش هەبێت کە بتوانن لەگەڵ ئەو کەسانە هەڵبکەن کە لەوان جیاوازن.

XS
SM
MD
LG