سه‌ردار محه‌مه‌د جێگری سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت به ڕاستی دوو شت گرنکه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی که له میسر ده‌ستیپـێـکردووه به سه‌رکه‌وتن بگات، یه‌کێکیان ئه‌و فشاره ده‌ره‌کیـیانه‌یه که له‌سه‌ر ئه‌م ڕژێمه هه‌ن به تایبه‌تی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان، ده‌شڵێت جگه له‌وه هه‌ڵوێستی وڵاته گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیـیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا.
سه‌ردار محه‌مه‌د ده‌ڵێت هه‌روه‌ها خاڵی دووه‌میان په‌یوه‌ندی به هه‌لومه‌ر‌جی ناوخۆی میسره‌وه هه‌یه و ئه‌گه‌ر ته‌وژم و تین و گوڕی ئه‌و خۆپیشاندانانه له ناوخۆیدا به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و فشاره ده‌ره‌کیـیانه کاریگه‌ریه‌کی مه‌زنی له‌سه‌ر ئه‌م ڕژێمه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین کات ئاڵوگۆڕی سیاسی یان گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا ڕووبدات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:04 خوله‌كه.