هه‌ندێک له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی وه‌ها ده‌ڕواننه داوکه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ هه‌بوونی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ به خۆیان که هه‌وڵێکه بۆ دابه‌شکردنی وڵاته‌که و دژایه‌تی کردنی حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی.
سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌م هه‌وڵه‌ی سوننه‌کان چه‌ند جۆرێک لێکدانه‌وه له خۆ ده‌گرێت ، یه‌ک له‌وانه ده‌کرێت وه‌ک هیوا بڕانی سوننه‌کان لێی بڕوانرێت که جارێکی تر ده‌سه‌ڵاتیان له ناوه‌ند ناکه‌وێته ده‌ست.
سه‌ردار عه‌بدوڵا ده‌شڵێت ئه‌م هه‌وڵه لایه‌نێکی گه‌شی تیادایه که ئه‌و عێراقیانه‌ی پێشتر بوونی هه‌رێمه‌کانیان ڕه‌ت ده‌کرده‌وه و دژی فێدراڵی بوونی عێراق بوون، ئێستا خۆیان پێویستیانه و داوای ده‌که‌ن و په‌رۆشن بۆی.
به‌ڵین ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:32 خوله‌که.