له چوار ساڵی ڕابردوودا زۆرێک له‌و ناکۆکیانه‌ی له نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندیدا هه‌بوون بوون به کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدادا. سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت به‌شێکی زۆری چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه به‌ستراونه‌ته‌وه به‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی ده‌کرێن و به‌شێکیشی له‌سه‌ر کورد خۆی وه‌ستاوه.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ئه‌ندامه کورده‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت پێشتریش ئاماژه به‌وه کراوه چوار ساڵی داهاتوو سه‌خت ده‌بن به به‌راورد له‌گه‌ڵ چوار ساڵی ڕابردوودا و به‌راورد کردنی ئه‌و دوو چوار ساڵه به‌راوردکردنێکی ڕه‌وایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:41 خوله‌كه.