سه‌ردار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که شیعه‌کان هاوپه‌یمانێتی له نێوانیاندا هه‌یه به‌ڵام ناکۆکیه‌کانی نێوانیان زۆر ئاڵۆزه.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت له ئێستادا هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان خه‌ریکی تاوتوێکردنی قۆناغی نوێی دانوستاندنه‌کانن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقیدا و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت که بوارێکی تا ڕاده‌یه‌ک کراوه هاتۆته ئاراوه بۆ وتوێژه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی6:38 خوله‌که.