سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی نوێی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت زه‌مینه‌ی هاوبه‌شی ستراتیژیه‌تی کارکردنی لایه‌نه کوردیـیه‌کانی به‌شدار له په‌رله‌مانی عێراقدا به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی کورده له وڵاته‌که‌دا.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت په‌رله‌مانی چوار ساڵی داهاتووی عێراق په‌رله‌مانێکی چالاک تر ده‌بێت له‌وه‌ی پێش‌و به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ی له نه‌خشه سیاسیه‌که‌ی په‌رله‌ماندا هاتۆته کایه.
له میانه‌ی گفت‌وگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق باسیش له‌وه ده‌کات بێجگه له دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر، کاراکته‌ری تریش هاتۆته کایه به تایبه‌تیش پاش ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی لایه‌نی سه‌در کردی له‌سه‌ر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:44 خوله‌كه.