سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و جیاوازیه‌ی له ئاکامی سه‌رله‌نوێ بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌غدا هاتونه‌ته ئارا نابێته مایه‌ی گۆڕان له ژماره‌ی کورسیه‌کانی لایه‌نه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستیان هێنابوو.
له گفت‌وگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عه‌بدولکه‌ریم ئه‌وه به دوور نازانێت له ئاکامی بڕیاری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری بۆ ڕێگه گرتن له 9 ئه‌ندامی سه‌رکه‌وتوو بۆ په‌رله‌مان کێشه‌یه‌کی تری سیاسی و یاسایی له عێراقدا بێنێته ئاراوه.
ده‌توانن گوێبیستی گفت‌وگۆکه بن له ڕێگای کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:57 خوله‌که.