سڕبیا ڕێبه‌ری پێشوی سڕبی نه‌ژادی کرواتیا، گۆران هادزیچ، داوه‌ته ده‌ست دادگایی تاوانه‌کانی جه‌نگی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لاهای له هوڵه‌ندا.
وه‌زیری دادی سڕبیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مه هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند. پارێزه‌ری هادزیچ تۆما فیلا ڕۆژێک پێشتر له به‌لگراد به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و(هادزیچ) ده‌ستی له مافی خۆی بۆ داوای پێداچوونه به دژی دانه‌ده‌ستی هه‌ڵگرت.
هادزیچ ته‌مه‌ن 52 ساڵان ڕێبه‌رایه‌تی سڕبه سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی کرواتیای ده‌کرد له کاتی شه‌ڕی هه‌رێمی به‌ڵکان له نه‌وه‌ده‌کاندا. ئه‌و له ساڵی 2004 خۆی شارده‌وه کاتێک دادگای تاوانه‌کانی لاهای ئه‌وی تاوانبار کرد به 14 تاوانی جه‌نگ و دژی مرۆڤایه‌تی. ئه‌و تاوانبار کرا به کوشتنی سه‌دان خه‌ڵکی که سڕب نه‌ژاد نه‌بوون له کرواتیا و ده‌رکردنی هه‌زاران که‌سی تر.
سه‌ر له‌به‌یانی پێنجشه‌ممه، خێزانی، خوشکی و کوڕی که حه‌وت ساڵ بوو نه‌یان بینیبوو له گرتووخانه‌ی دادگای تایبه‌تی سڕبیا له به‌لگراد سه‌ردانیان کرد.
هادزیچ که دوا داواکراوبوو له لایه‌ن دادگای لاهای له په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی به‌ڵکان چوارشه‌ممه ده‌ستگیر کرا له ناوچه شاخاوییه‌کانی فروسکا گۆرا که ده‌که‌وێته 65 کیلۆمه‌تری باکوری به‌لگراد.