بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێبه‌ری پێشووی کرواتیای سڕب نه‌ژاد ڕووبه‌ڕووی دادگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ تاوانی شه‌ڕ ببێته‌وه، له‌و دادگاییه‌دا گوێ له تاوانه‌کانی دژی بۆ کوشتنی سه‌دان که‌س له کاتی شه‌ڕی باڵکانی سه‌ره‌تای سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا ده‌گیرێت.
گۆران هادیزچ ڕووبه‌ڕووی 14 جۆری تاوانی شه‌ڕو دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 52 ساڵه له هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستگیر کرا و درا به دادگای لاهای پاش ئه‌وه‌ی7 ساڵ بوو خۆی شاردبووه‌وه.
ئه‌و دوا که‌س بوو له‌و 161 که‌سه‌ی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه داوا کرابوون بۆ تاوانی شه‌ڕی یوگسلاڤیا.