Accessibility links

سڕبیا بە نیازە داوا لە ناتۆ بکات هێز و پۆلیسی سڕبیا ڕەوانەی کۆسۆڤۆ بکات


سەرۆکی سڕبیا ئالیکساندەر ڤوچیک
سەرۆکی سڕبیا ئالیکساندەر ڤوچیک

سەرۆکی سڕبیا ئالیکساندەر ڤوچیک دەڵێت سڕبیا داوا لە هێزەکانی ئاشتی پارێزی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەکات ڕێگە بدەن هێزە سەربازییەکان و پۆلیسی سڕبیا ڕەوانەی کۆسۆڤۆ بکرێن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی باوەڕی وایە کە داواکەی هیچ دەرفەتێکی نیە پەسەند بکرێت.

ڤوچیک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بێلگراد وتی داواکەی لە نامەیەکدا دەکات بۆ فەرماندەی هێزەکانی ئاشتی پارێزی ناتۆ لە کۆسۆڤۆ.

لێدوانەکانی ڤوچیک دوای ڕووداوەکانی نێوان بەرپرسانی کۆسۆڤۆ و سڕبییەکانی ناو کۆسۆڤۆ دێت کە زۆرینەن لە ناوچەکانی باکووری کۆسۆڤۆی زۆرینە ئەلبانیدا.

وتی " داوا لە فەرماندەی هێزەکانی ئاشتی پارێزی ناتۆ دەکەین لە کۆسۆڤۆ دڵنیا ببنەوە لە ڕەوانەکردنی سەربازانی سوپا و پۆلیسی کۆماری سڕبیا بۆ ناوچەکانی کۆسۆڤۆ و میتۆهیجا. وتیشی " هیچ خەیاڵێکی نیە " لەسەر ئەوەی داواکەی پەسەند بکرێت.

ئەمەش یەکەمین جار دەبێت حکومەتەکەی بێلگراد داوای ڕەوانەکردنی هێز بکات بۆ کۆسۆڤۆ، بەپێی بڕگەکانی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆتایی بە جەنگەکەی 1998 بۆ 1999 هێنا و تیایدا ناتۆ داوای لێبوردنی کرد دژی سڕبیا بۆ پاراستنی کۆسۆڤۆی زۆرینە ئەلبانی.

بەپێی بڕیارەکە، سڕبیا دەتوانێت تاوەکو 1000 سەرباز و پۆلیس و بەرپرسانی گومرگ ڕەوانەی ناوچە ئاینییە کریستیانییە ئۆرثۆدۆکسەکان بکات لە کۆسۆڤۆ، خاڵە سنوورییەکان و ئەو ناوچانەشی کە زۆرینەی دانیشتوانەکانی سڕبین، ئەمەش لە حاڵەتێکدا ئەگەر فەرماندەی هێزەکانی ئاشتی پارێزی ناتۆ لە کۆسۆڤۆ پەسەندی بکات.

لەو کاتەدا کە بڕیارەکە ڕێککەوتنی لەسەر کرا، کۆسۆڤۆ لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وەکو بەشێک لە سڕبیا ناسێندرا بوو. بە پشتیوانی ڕۆژئاوا، کۆسۆڤۆ لە ساڵی 2008 دا سەربەخۆیی ڕاگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا سڕبیا دانی پیادا نەناوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG