ئالان ژووپـپـێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گوتی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا یه‌که‌مین هه‌نگاوی سه‌ره‌کی سڕبیان بۆ په‌یوه‌ندیکردنی به یه‌کێتی ئه‌وروپاوه په‌سه‌ندکرد.
ژووپـپـێی له میانه‌ی پشوودانێکی وتووێژه‌کان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیر له برۆکسل گوتی ئه‌مڕۆ ریکه‌وتنێک له‌و باره‌یه‌وه ده‌سته‌به‌رکرا، په‌یوه‌ست به بڕیارێکی فه‌رمی بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی پاڵێوراوی بدرێته سڕبیا، ئه‌وه‌ی بڕیاره سبه‌ینێ وه‌زیرانی کاروباری ده‌ره‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپایی ئه‌و بڕیاره بده‌ن. گوتیشی که ئه‌مڕۆ هێچ ناڕه‌زایی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه نه‌بووه.
ئه‌م کاره هانی بلگراد ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پـێشڕه‌وی بکات له‌مه‌ڕ ڕێبازی خۆی بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی له یه‌کێتی ئه‌وروپا.
چه‌ند وه‌زیرێکی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا پشتیوانیان له هه‌وڵی له‌مێژه‌ی به‌لگراد کرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌ی 27 وڵاتی ئه‌وروپایی بکات.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید کارڵ بیڵت گوتی سڕبیا مه‌رجه‌کانی ڕه‌وشی پاڵێوراوی له یه‌کێتی ئه‌وروپای به ئه‌نجام گه‌یاندووه.