Accessibility links

هەڵهاتوویەکی زیندانی سەقز مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە لە پاش ئەوەی دەستگیرکراوەتەوە


وێنەی ئەرشیف

دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران، لە هەندێک لە زیندانەکانی ئەم وڵاتەدا نائارامی دروست بوو و دواتریش بەم هۆیەوە هەندێک لە زیندانییەکان لە ترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم زیندانانەدا هەڵهاتن.

یەکێک لەو زیندانانە، زیندانی شاری سەقز بوو لە کوردستانی ئێران کە بە دەیان زیندانی توانیان هەڵبێن و دوای ماوەیەکیش زۆری لەم زیندانیانە دووبارە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستگیرکرانەوە.

شایان سەعیدپور، یەکێکە لەو زیندانیانە کە لە ئێستادا مەترسی لە سێدارەدانی لەسەرە، بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی ئەم کەیسەوە بەفراو نووری لەگەڵ بەیان عەزیزی لێکۆلەر و چالاکی ماڤەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئیران وتووێژی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:36 0:00


XS
SM
MD
LG