Accessibility links

هێزە جیاخوازەکانی سەر بە ڕووسیا دەڵێن بەهۆی بۆردومانەکانی ئۆکرانیاوە 4 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون


هێزە جیاخوازەکانی سەر بە ڕووسیا لە هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەڵێن بەهۆی بۆردومانەکانی ئۆکرانیاوە چوار هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

بەپێی نامەیەک کە لەسەر کەناڵی فەڕمی جیاخوازەکان لە تێلیگرام بڵاوکراوەتەوە، لەنێوان کاتژمێر 8:00 ی ڕۆژی چوارشەممەوە بۆ 8:00 ی ڕۆژی پێنجشەممە چوار کەس کوژراون و 11 کەسی دیکە برینداربوون.

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە.

لە ساڵی 2014 ەوە شاری دۆنێتسک لەلایەن هێزەکانی جیاخوازەکانەوە کە ڕووسیا پشتیوانییان لێدەکات کۆنتڕۆڵ کراوە. هێزەکانی ئۆکرانیاش لە قەراغەکانی شارەکەدان.

بەرپرسانی جیاخوازەکان ئۆکرانیایان بە تۆمەتی بۆردومانکردنی شاری دۆنێتسک تۆمەتبار کردووە، یەکێک لەو هێرشانەش بۆردومانکردنی شوێنێکی وەستانی پاسەکان بووە لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG