له‌م به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌ختی و بواره‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌تی کوچبه‌رانی کورد له که‌نه‌دا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش سه‌لیم سپـینداری به‌رپـرسی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌زگای مۆزایک له که‌نه‌دا میوانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه.
سه‌ره‌تا سه‌لیم سپـینداری ده‌ڵێت ئه‌و له شـاری دهۆکی باشوری کوردسـتان چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه و هه‌ر له‌وێ خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی ته‌واوکردووه، پاشـان خوێندنی له زانکۆی موسڵ ته‌واوکردووه. له سـاڵی 1997 وه هه‌تا ئێسـتا له شـاری ڤانکوڤه‌ری که‌نه‌دا ده‌ژی.
پاشـان باس له‌و ده‌زگایه ده‌کات که کاری لێـده‌کات و ده‌ڵێت مۆزایک ده‌زگایه‌کی فره زمانی سه‌ربه‌خۆیه، یارمه‌تی کۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ده‌دات به دابین‌کردنی پـێداویستیـیه‌کانی نیشته‌جێ‌بوون و خۆگونجاندن له نێو کۆمه‌ڵـگای که‌نه‌دایـیدا، ئه‌ویش له ڕێی چه‌ندین پرۆگرام و کاری خزمه‌تگوزاریـیه‌وه. ده‌شڵێت وا زياتر له سی ساڵه ئه‌م ده‌زگایه دامه‌زراوه و ئێسـتا بووه‌ته یه‌کێک له مه‌زنترین رێکخراوی خزمه‌تگوزاری کۆچبه‌ران له که‌نه‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:49 خوله‌كه.