له‌گه‌ڵ ده‌سـپـێـکی به‌هار و ئازادی شـاری دهۆک و له‌گه‌ڵ ده‌نگ و ڕه‌نگی جه‌ماوه‌ری پارێزگای دهۆک، بۆ جاری بیسته‌مین بیره‌وه‌ری نه‌مانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو کرایه‌وه.
ڕۆژ دووشه‌ممه و له ئاهه‌نگێـکی جه‌ماوه‌ری مه‌زندا له سه‌نته‌ری پارێزگا ئه‌م ڕۆژه به‌رز ڕاگیرا.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جێـگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردسـتان به وتارێـک بۆ جه‌ماوه‌ری دهۆک به‌شـداری تێدا کرد.
سه‌ڵام باڵایی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دهۆک ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:17 خوله‌كه.