سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له هه‌ڤپه‌ڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی نێوان سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیستمانی کوردستان له هه‌ولێر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کۆبونه‌وه‌که تاێبه‌ت بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لایاندا بووبێت ئه‌وه کارێکی ئاسایییه لایه‌نه‌کانی دیکه بانگهێشت نه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باس له پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقی و چۆنێتی به‌شداری هاوبه‌ندی فراکسیونه کوردستانیه‌کان بووبێت که ئێمه پێمان وایه وه‌ها بووه، ئه‌وه پێویستی ده‌کرد نوێنه‌ری لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش بۆ ئه‌و کۆبونه‌وه بانگهیشت بکرانایه تا له ڕه‌وشه‌که ئاگاداربن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:46 خوله‌كه.