سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تورکیا‌و کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا و کاربه‌ده‌ستانی تری وڵاته‌که له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌و هه‌سته‌ی له‌لا دروست بووه که ئانکه‌ره نیگه‌رانی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌مان ڕیزبه‌ندی پێش‌و دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌وه ده‌کات فاکته‌ری وڵاتانی دراوسێی عێراق له هه‌ل ومه‌رجی سیاسی عێراقدا دوو خوێندنه‌وه‌ی جودا هه‌ڵده‌گرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:26 خوله‌كه.