وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ حکومه‌تی ئێرانی‌یان مه‌حکوم کرد سه‌باره‌ت به حکومدانی ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی به‌هایی به تومه‌تی ئه‌وه‌ی که سیخوری بیانین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاته یه‌کگرتووه‌کان هیله‌ری کلینتن، له به‌یاننامه‌یه‌کدا نیگه‌رانی قوڵی ئه‌مه‌ریکای ده‌ربری سه‌باره‌ت به‌و جۆره ڕه‌فتارانه و گوتی ئێران پێویسته ده‌ست له‌سه‌رکوت کردنی که‌مینه ئاینییه‌کان هه‌ڵگریت.
سه‌لاح مه‌جیدپوور شاره‌زای سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی و ئیران و تورکیا به تایبه‌تی له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به پێ شێلکردنی مافه‌کانی په‌ێڕه‌وانی ئایینی به‌هاییه‌کان وپشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بو په‌ێڕه‌وانی ئایینی به‌هایی ده‌ڵێت دیاره کێشه‌ی به‌هاییه‌کان و کۆماری ئیسلامی خاوه‌نی مێژوویه‌کی پێش له دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کێشه و قه‌یرانی نێوان پیاوانی ئایینی ئیسلامی به‌تایبه‌تی لایه‌نی شیعه ده‌گه‌ڵ ئایینی به‌هایی یاخود په‌یڕه‌وانی به‌هاییه‌کان له ئێرانێ زیاتر بووه. ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ڕوانگه‌یه‌کی که به‌تایبه‌تی پیاوانی شیعه ده‌رهه‌ق به به‌هاییه‌کان هه‌یانه و به بۆچوونی من پیاوانی شیعه به‌هایییه‌ت وه‌کو نوێنه‌رایه‌تیه‌کی به‌شێك له فکری مۆدێرنیزم ده‌بینن که له ئه‌وڕوپا ڕا هاتبێت که ئه‌وان به ئیلحادیشی ناو ده‌به‌ن له‌باره‌ی ئایینیه‌وه هه‌روه‌ها وه‌ك نزیکایه‌تیه‌کیشی ده‌بینن و نوێنه‌رایه‌کیش که ئه‌وان ده‌یکه‌ن بۆ یه‌هودییه‌ت.
سه‌لاح مه‌جیدپوور هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به بۆچوونی من کێشه‌ی به‌هاییه‌کان که ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌سی ده‌که‌ن و پشتیوانی ده‌که‌ن به‌گشتی ده‌کرێ به‌شێکی بگێرینه‌وه بۆ ڵؤبی به‌هاییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شێکیشی بۆ کۆنسێپتێکی فکری که له جیهانی ڕۆژئاوادا هه‌یه، ئه‌ویش پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:57 خوله‌که.