هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوێنێ له‌گه‌ڵ هاوتای سویدی له میانه‌ی کونفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: واشنتن سووره له‌سه‌ر روخاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د. هاوکات ڕووسیا و چین له دژی به‌کارهێنانی هێزن بۆ روخاندنی ئه‌م رژێمه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ سمکۆ عه‌زیز له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر سه‌عده‌دین مولـلا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌کی له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورد له سوربا ده‌ڵێت ده‌بێت وڵاتانی خۆرئاوا و ڕووسیا قایل بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ده‌ستبه‌رداری کورسی سه‌رۆکایه‌تی ببێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:25 خوله‌كه.