به‌رپرسانى رێكخراوى به‌در و حه‌شدى شه‌عبى له سنورى قه‌زاى خانه‌قین ى پارێزگاى دیاله، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هێزه‌كانیان گرفت بۆ بازرگانه‌كان دروست بكه‌ن و به زۆر پاره‌یان لێ وه‌ربگرن.
له‌گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا كه دوێنێ شه‌مه بڵاوكرایه‌وه، حه‌یده‌ر ئه‌كبه‌ر سارۆ كه بازرگانێكى كوردى خانه‌قینیه، فه‌رمانده‌ى لیواى 24 ى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى ده‌یه‌وێت به زۆر به‌رتیلى لێ وه‌ربگرێت و شه‌ریكایه‌تى بكات.
حه‌یدر وتیشى"له دادگا سكاڵاى تۆمار كردووه و بریارى گرتن بۆ 7 كه‌س ده‌رچووه، كه دووانیان به‌رپرسن له حه‌شدى شه‌عبى."
به‌ڵام ئه‌بوئیلاف زرگۆشى فه‌رمانده‌ى یه‌كه‌مى حه‌شدى شه‌عبى له سنورى قه‌زاى خانه‌قین ى پارێزگاى دیاله، ره‌تیكرده‌وه هێزه‌كانیان په‌یوه‌ندى به‌و كێشه‌یه‌وه هه‌بێت، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"بازرگانه خانه‌قینیه‌كه و ئه‌وانى تر كه كێشه كه‌وتووه‌ته نێوانیان، پێشتر له‌كارى بازرگانى دا شه‌ریك بوون."
فه‌رمانده‌كه‌ى حه‌شد، ره‌تیكرده‌وه كێشه‌ى بازرگانه‌كه په‌یوه‌ندى به حه‌شدى شه‌عبى یه‌وه هه‌بێت، وتى"ئه‌وان خۆیان شه‌ریك بوون، له‌سه‌ر پاره نێوانیان تێكچووه، ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به حه‌شده‌وه نیه."
وتیشى"ئێستا ئاسایشى حه‌شد سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له كێشه‌كه‌دا ناویان هێنراوه ده‌ستگیرده‌كرێن، دواتر ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه."
لاى خۆشیه‌وه شێركۆ عه‌زیز به‌رپرس له رێكخراوى به‌در، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كێشه‌ى نێوان بازرگانه‌كه‌ى خانه‌قین و ئه‌وانیتر زیاتر كێشه‌ى شه‌خسین، وتى"ئه‌م جۆره كێشانه په‌یوه‌ندیان به رێكخراوى به‌دره‌وه نیه."
له به‌شێكى تر‌ى گفتووگۆكه‌یدا، حه‌یده‌ر ئه‌كبه‌ر سارۆى بازرگان،ره‌خنه‌ى له‌به‌رپرسانى یه‌كێتى نیشتیمانى له قه‌زاى خانه‌قین گرتبوو به‌وه‌ى به‌ده‌م كێشه‌كه‌یه‌وه نه‌چوون.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندى به موحسن عه‌لى ئه‌كبه‌ر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه به‌رده‌ست نه‌بوو، هه‌ریه‌كه له حاكم عومران یاوه‌ر جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى و جه‌مال ئه‌كبه‌ر به‌رپرسى راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینیش ئاماده‌نه‌بوون لێدوان بده‌ن.