سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکانەوە گوتی ڕۆژی دووشەممە پاسەوانێکی ئاسایش لەناو باڵیۆزخانەی قەتەڕ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کوژرا، ئەمەش لە ڕووداوێکدا کە وادەرناکەوێت هیچ پەیوەندییەکی بە تیرۆرەوە هەبێت.
سەرچاوەکە وتی ڕووداوەکە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانیدا ڕوویداوە، گوتیشی گومانلێکراوەکە هاتۆتە ناو باڵیۆزخانەکەوە و لەگەڵ پاسەوانەکەدا شەڕی کردووە، پاسەوانەکەش لێی دراوە و کوژراوە.
ئۆفیسی لێکۆڵەرەوانی پاریس کوژرانی پاسەوانەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی کەسێک لە شوێنی ڕووداوەکەدا دەستگیرکراوە.
گوتی " دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر تاوانی کوشت ئەنجام دەدرێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز