Accessibility links

ئەنجوومەنی ئاسایش سەرکۆنەی تاقیکردنەوە موشەکییەکانی کۆریای باکوور دەکات


ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ئەمدواییانەی کۆریای باکووریان کرد و لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی ئەوەیان لێکرد کە سزای نوێی بەسەردا بسەپێنن.

لە بەیاننامەیەکدا کە چین پشتگیری لێکرد ئەنجوومەنەکە دەنگیاندا بەوەی کە نیگەرانییەک هەیە سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکییەکەی یەکشەممە کە پیۆنگیانگ وتی موشەکێکی مەودا ناوەند بۆ دوور بووە و 787 کیلۆمەتر ڕۆشتووە پێش ئەوەی بکەوێتە دەریای ژاپۆنەوە.

ئەنجوومەنەکە ئەو کارەیان وەکو کارێکی زۆر خراپ ناودێرکرد و وتیان گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زیاد دەکات و داواشیان لە جیهان کرد سزا بسەپێنن بەسەر کۆریای باکووردا بەهۆی ئەو ڕەفتارانەیەوە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG