Accessibility links

قوبرس: دووەم باری یارمەتییەکان بۆ غەززە ئامادەیە قوبرس جێبهێڵێت

نیکۆس کریستۆدۆلیدس، سەرۆک کۆماری قوبرس ڕۆژی شەممە، 16ی مانگی دوو ڕایگەیاند دووەم باری هاوکاری دەریایی ئامادەیە بۆ ڕەوانەکردنی بەرەو غەززە. ئەمەش دوای گەیشتنی یەکەم باری هاوکاری مرۆیی کە لە ڕێگەی دەریاوە نێردرابوو بۆ غەززە کە نزیکەی 200 تۆن خۆراکی لەخۆگرتبوو.

سەرۆکی قوبرس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " یەکەم کەشتی لە گەڕانەوەدایە بۆ قوبرس، ئێمەش ئامادەین کەشتی دووەم ڕەوانە بکەین."

کەشتی دووەم کە 240 تەن یارمەتی پێیە، لە بەندەری لارناکا لەنگەری گرتووە و چاوەڕێی فەرمانێک دەکات بۆ بەڕێکەوتنی بۆ غەززە.

ڕێکخراوی خێرخوازیی چێشتخانەی ناوەندی جیهان کە بنکەکەی لە ئەمەریکایە و ئەرکەکانی گەیاندنی یارمەتییەکانی لە ڕێی دەریاوە بۆ غەززە ڕێکخستووە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی خێرخوازی ئۆپن ئاڕمزی ئیسپانیا و ئیماڕاتدا بە پشتیوانی حکومەتی قوبرس، وتی بارە نوێیەکە پالێتی کەلوپەلی قووتوو و بەرهەمی دیکەی تێدایە.

لە یەکەم ئەرکدا، ڕێکخراوە خێرخوازەکە یارمەتییەکانی لە بەندەرێکی دروستکراو لە داروپەردبووی بینا خاپوور بووەکاندا داگرت.

دەزگای سەرەکی یارمەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە ڕۆژی شەممە وتی هەر منداڵێک لە کۆی سێ منداڵی خوار تەمەن 2 ساڵ لە باکووری غەززە ئێستا توشی بەدخۆراکی بوون و مردن لە برسێتیشدا نزیک بووەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG