دادگایه‌کی ئێران حوکمی بهردهبارن تا مردنی بۆ ژنێـکی 43 سـاڵ ته‌مه‌نی ئێرانی به ناوی سه‌کینه موحه‌مه‌دی ئاشتیانی بڕیوه‌ته‌وه به تاوانی زینا.
ئێستا هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه کاربه‌ده‌سـتانی ئێران جێبه‌جێـکردنی حوکمه‌که‌یان ڕاگرتووه. به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه چاره‌نووسی به‌چی ده‌گاته‌وه. ڕۆژی هه‌ینی کوڕه‌که‌ی به گاردیانی به‌ریتانی گوتووه حوکمه‌که‌ی سه‌ر دایکیان بۆ ئیعدام گۆڕیوه.
سه‌بری به‌همه‌نی چالاکی کاروباری رامیاری و ژنان له هه‌ڤپه‌ڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی حوکمی له سێداره‌دانی سه‌کینه موحه‌مه‌دی ئاشتیانیهوه ده‌ڵێت سیستمی دادگای ئیران گرفتی هه‌یه و کۆمه‌ڵێک بڕیار ده‌رده‌چێت که خۆی له خۆیدا ناڕه‌وان و پێوێستی به پێداچونه‌وه هه‌یه و جار جاریش قسه‌ی نا ته‌با و له یه‌ک نه‌چوو ده‌بیستین له‌و که‌سانه‌ی"مه‌رجه‌عی ته‌قلیدین" له ئیران‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.