سه‌باح زه‌نگه‌نه، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی بنکه له به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی جیاوازیه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر نه‌که‌ن ئه‌وا وڵاته‌که ڕوه‌و کاره‌سات ده‌ڕوات. به‌ڕێز زه‌نگه‌نه ده‌شڵێت مه‌خابن له نێو فه‌رهه‌نگی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقیدا شوێنێک بۆ ووشه‌ی له‌به‌ردانه‌واندن نییه. هاوکات عادل ئه‌لمانع سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی " السیاسة" له به‌غدا ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتودا هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانێتی عێراقی مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و دوو گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح کردوونی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.