Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نزیک دێرزور تۆپباران دەکرێن و وەڵام دەدەنەوە


هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی تۆپـبارانێکیان داوەتەوە کە سەرچاوەکەی نەزانراوبووە.

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیاندنێکدا نووسیویەتی لە دەوروبەری نیوەڕۆی دوێنێ پـێنجشەممە لە نزیک دێرزور تۆپـبارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرابوو و ئەوانیش بۆ بەرگریکردن لە خۆیان وەڵامیان داوەتەوە و تۆپـێکیان تێکشکاندووە.

جەنەڕاڵ فێلکس جێدنی جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمان بۆ ستراتیژیەت و پشتیوانی گوتویەتی " ئێمە و هاوبەشەکانمان چەندان جار دووپاتمانکردووەتە کە بەبێ هیچ چەند و چۆنێک مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین."

کاربەدەستانی هاوپەیمانێتی ڕووداوەکەیان لەگەڵ هاوتا ڕووسەکانیان لە هێزی زەمینی و ئاسمانی خستووەتە بەرباس. دەڵێن هیچ زیانێکی گیانی لە هەردوولا نەبووە.

هاوپەیمانێتی لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەی جەختی کردەوە کە وابەستەیە بە شەڕی دژی داعش و خولقاندنی دۆخێکی سەقامگیر لە ناوچەکەدا.

XS
SM
MD
LG