Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنی دژی داعش بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگرن


هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن بە شێوەیەکی کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیان لە دژی داعش لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ڕاگرتووە، ئەمەش بەهۆی ئەو هێرشانەی تورکیا دەیانکاتە سەر ناوچە سنووریـیەکانی باکوری وڵاتەکەیان.

فەرماندەیەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیاندنێکدا نووسیویەتی تورکیا هەڕەشە و هێرشەکانی بۆ سەر سنوورەکانی باکوری سوریا زیادکردووە لە پاش لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کە دوابەدوای کۆبوونەوە چوار قۆڵیـیەکەی ئستەنبوڵ هات، ئەوەی ڕووسیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا تیایدا بەشداربوون.

پاشان لە ڕاگەیاندنەکە دەڵێت تورکیا ڕاستەوخۆ پشـتیوانی لە داعش دەکات و لەگەڵیدا هەماهەنگی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانیان، ئەمەش وەهای کردووە بە شێویەکی کاتی هێرشەکانیان لە دژی داعش ڕابگرن.

دواتر داوا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەکات هەڵوێستێکی توندی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی تورکیا هەبێت.

XS
SM
MD
LG