Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن 24 شەڕڤانیان لە دەستی داعش ڕزگارکردووە


هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێن 24 شەڕڤان کە چەند مانگێک لەمەوبەر لە لایەن داعشەوە ڕفێندرابوون ڕزگارکران.

هەسەدە هەروەها لە ڕاگەیاندنەکەیدا نووسیویەتی پـرۆسەی گواستنەوەی خەڵکی سیڤیل لە دوایـین شوێنی ژێر دەستی داعش لە گوندی باغۆز بەردەوامە وە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی خەڵکی سیڤیل هێزەکانی هەسەدە پـێکدادانی ڕاستەوخۆی دژی چەکدارانی داعش ڕاگرتووە، پاش ئەوەی گەمارۆی سەر چەکدارانی داعش لەو گوندە توندکراوە.

دەشڵێت سەرکەوتووبوون لە کردنەوەی ڕێگەیەکی سەلامەت بۆ هەڵهاتنی خەڵکی سیڤیل وە هێزەکانیان توانیویانە هەزاران کەسی سیڤیل ڕزگاربکەن.

ڕۆژی سێشەممە ئۆفیسی کاروباری هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی لە ماوەی سێ ڕۆژدا نزیکەی 9 هەزار کەسی سیڤیل لەو ناوچەیەی ژێر دەستی داعش ڕزگارکراون کە 99% یان ژن و منداڵن.

XS
SM
MD
LG