Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات سێ گەڕەکی شارۆچکەی تەبقە لە داعش ڕزگاردەکەن


هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن بە پشـتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی چەند ناوچەیەکی شارۆچکەی تەبقەی ڕۆژئاوای شاری ڕەققەیان لە داعش ڕزگارکردووە.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند لە پاش شەڕێـکی قورس لە دژی داعش گەڕەکەکانی نەبابلە و زەهرا و وەهەبی باشوری شارۆچکەی تەبقەیان ڕزگارکردووە و بە لایەنی کەم 23 چەکداری داعش کوژراون.

هەروەها هێزەکانیان دەسـتیانگرتووە بەسەر بەندیحانەیەکی داعش لە ڕۆژئاوای شارۆچکەکە کە 15 ژوری تاکە کەسی تێدایە. دوو تونێلیش لە نێو گەڕەکەکاندا دۆزراونەتەوە کە چەکدارانی داعش بەکاریانهێنابوو.

لە لایەکی دیکە شەڕ و پـێکدادان لە نێوان لەشکری تورکیا و هێزەکانی پاراستنی گەل بۆ ئەمڕۆ هەینیش بەردەوام بوون و بەپـێی لەشکری تورکیا هێزەکانی یەپەگە شوێنێکی فەرماندەی لەشکریان لە ناوچەی جیلانپنار کردووەتە ئامانج و لەشکری تورکیا وەڵامی داونەتەوە.

XS
SM
MD
LG