Accessibility links

زانایان ئاوڵەمەی دەستکرد بەبێ بەکارهێنانی سپێرم و هێلکە یان منداڵدان دروست دەکەن


زانایان لە ئیسڕائیل شێوازێکییان لە ئاوڵەمەی مرۆڤ لە خانە بنچینەییەکانەوە لە تاقیگەیەکدا دروستکردووە، بەبێ بەکارهێنانی تۆو و هێلکە یاخود منداڵدان، بەمەش وردەکارییەکی ناوازەیان خستووتەڕوو لەسەر قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەکردنی ئاوڵەمە.

ئاوڵەمەکە لە تاقیگەیەکدا لەلایەن چەند زاناکانەوە لە ئیسڕائیل بەبێ بەکارهێنانی تۆو و هێلکە و منداڵدان دروستکراوە. ئەوەی تاوەکو ئێستا دروستییان کردووە وردەکارییەکی نوێ دەخاتەڕوو لەسەر قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەی ئاوڵەمە.

ئەو شێوازە ئاوڵەمەیەی دروستکراوە هاوشێوەی ئاوڵەمەیەکی مرۆڤە کە لە چواردەیەمین ڕۆژی گەشەیدایە.

پرۆفیسۆر جەیکۆب هانا لە ناوەندی زانستی وایزمانی ئیسڕائیل، دەڵێت " ئەوەی کردوومانە ئەمەیە، خانەی بنچینەیی مرۆڤمان هێناوە کە چەندین ساڵ لەمەوبەر لە ئاوڵەمەی بەخشراوەوە وەرگیراون، ئەمجارە ئێمە چووین خانەکانمان کردە ناو چینی ماسولکەی دیواری خوێنبەرێکەوە کە بە تەواوەتی خانەکان دەباتە قۆناغە سەرەتاییەکانەوە، نزیکەی لە سەدا یەکی کۆکراوەکان، دەبینین کە دەست پێدەکەن... خانەکان دەست دەکەن بە جیابوونەوە لە یەکتری بە شێوەیەکی دروست، دەجووڵێن و خۆیان دەگۆڕن بۆ پێکهاتەیەکی دروست و تاوەکو ئێستا دوورترین شت کە پێی گەیشتنبێتین ڕۆژی 14 یە لە گەشەی ئاوڵەمەی مرۆڤدا."

وتیشی ئامانجی دواترمان ئەوەیە ئاوڵەمەیەک دروست بکەین کە هاوشێوەی ئاوڵەمەیەکی مرۆڤ بێت و لە 21 ڕۆژی گەشەیدا بێت. تاوەکو ئێستا لەم ساڵدا شەش ئاوڵەمەی دیکەی هاوشێوەی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا دروست کراون.

لەو کاتەدایە کە ئاوڵەمە پێکهاتە ناوەکییەکانی دروست دەبن، بەڵام پێش ئەوە، بناغەی ئەندامەکانمان دادەنێت.

وتیشی توێژینەوەکە دەکرێت کۆمەڵە دەرگایەکی زۆر بکاتەوە، لەوانەش، تاقیکردنەوەی کاریگەرییەکانی دەرمان لەسەر دووگیانیی، تێگەیشتنێکی باشتر لە لەبارچوون و نەخۆشییە بۆماوەییەکان.

وتیشی " ئاوڵەمەی مرۆڤ تاوەکو هەفتەی پێنجەمی دووگیانی سەرجەم ئەندامەکانی دروست دەکات و ئێمەش بە ڕاستی زۆر شت لەوبارەیەوە نازانین، سندووقێکی ڕەشە لەسەر چۆنێتی دروستبوونی ئەندامەکان و مەحاڵە توێژینەوە لەسەر ئەم ماوەیە بکەیت، چونکە ئاوڵەمەکە زۆر بچووکە. لەبەر ئەوە ئامانجەکە ئەوەیە – ئایا دەتوانین هەندێک لەوە لابدەین و جۆرە شێوازێکی جیای خانەکان و خانە لاسکەکان دروست بکەین و هەوڵ بدەین شێوازێک لە ئاوڵەمەی مرۆڤ دروست بکەین."

بەڵام هانا دەڵێت توێژینەوەکە تێگەیشتنێکی بەنرخ دەخاتەڕوو، دەشڵێت دروستکردنی ئاوڵەمەیەکی ڕاستەقینە لە سفرەوە مەحاڵە.

وتی : پێم وانییە هەرگیز بتوانین ئاوڵەمەیەکی تەواو هاوشێوەی ئاوڵەمەی مرۆڤ دروست بکەین، ئەوەش لەبەرئەوەی ژینگەی منداڵدان ئاساییترین ژینگەیە و کۆنتڕۆڵ دەکرێت. دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە ئەگەر تۆ باسی دروستکردنی دووگیانییەکی تەواو دەکەیت لە دەرەوەی منداڵدان، ئەوە مەحاڵە چونکە ئاوڵەمەی مرۆڤ زۆر گەورەیە، دووگیانیی نۆ مانگە، تەنانەت لە مشکیشدا کە دووگیانی ماوەکەی زۆر کورتە و کۆرپەلەکەشی زۆر بچووکە، تەنها دەتوانین تاوەکو 10 ڕۆژ و نیو دروستی بکەین. لەبەر ئەوە، ئەوە ئامانجەکەمان نیە، مەحاڵە و هیچ گومانێکیش لەوەدا نیە."


سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG