زاناکان له ولایه‌تی مۆنتانا له وڵاته‌ی هکگرتووهکانی ئه‌مەریکا ڕایانگهیاندا پاشماوه‌ی به‌ردینی جۆرێکی نوێی دایناسۆری شاخداریان له جۆری "ترایسراتۆپس" Triceratops دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌م جۆره نوێیه ناوی زانستی Spiclypeus shipporum لێنراوه و که‌لـله‌سه‌ری گه‌وره‌یه‌وه و بهنایاب وبێ وێنه داده‌نرێت. ده‌شڵێن کۆمه‌ڵێکی که‌م بوون و له‌باکووری ڕۆژئاوای وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ژیاون، نازناوی "جوودهس – Judith "ی لێنراوه، له‌سه‌ر ناوی ڕووباری به‌ردینی جوودهسی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌پاشماوه‌ی به‌ردینی دایناسۆرات له‌ولایه‌تی مۆنتانا fossil-rich Judith River in Montana ، پاشماوه‌که له‌وناوچه ته‌خته دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ر له 75 ملێۆن ساڵ پڕ له ڕوه‌ک بوه و به باشماوه‌ی ئێسکی دایناسۆرات ده‌وڵه‌مه‌ند بوه. تائێستا به‌لانیکه‌مه‌وه 9 جۆر ئێسکی لێدوزراوهتهوه.
جۆردن مالۆن توێژه‌ره‌وه له مۆزه‌خانه‌ی سرووشتی ده‌ڵێت "ژیانی ئاسان نه‌بوه و له ئێسکه‌کانی دۆزراونه‌ته‌وه ده‌رکه‌وته‌وه هه‌وکردنی جوومگه‌ی هه‌بوه، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ژیاوه، جۆدیس به‌لانی که‌مه‌وه کاتێک گیانی له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوه".
دایناسوره شاخداره‌کان به‌ر له 65 بۆ 66 ملێۆن ساڵ له‌ڕۆژئاوای ئه‌مریکای باکوور ژیاون. مالۆن ده‌ڵێت "ئه‌م جۆره به‌ڵگه‌ی نوێ له‌سه‌ر ههمهشێوهی داینه‌سۆره‌کان له‌سه‌روه‌ختی کریتهیشس Cretaceous Period ژیاون ده‌خاته به‌رده‌ست، ده‌شڵێت به‌هیوان ناوچه‌که دۆزینه‌وه‌ی زیاتری تێدا به‌ده‌ست بێت.
ئامێرێکی نوێ پێوانه‌ی ئه‌لکهول له‌خوێندا ده‌کات.
به‌کارهێنانی خوێن بۆ پێوانه‌ی ئه‌لکهول له‌خوێندا له‌وانه‌یه له‌مه‌ودوا ببێت به‌ڕێگایه‌کی کۆن، له‌مباریه‌وه په‌یمانگای نیشتمانی ئهلوودهبوون به ئه‌لکهول ئامێرێکی نوێی ئاشکراکردوه، براوه‌ی پێشبڕکێی دره‌ستکردنی ئامێره‌کانه بۆ پێوانه‌ی ئهکلهوڵ له‌خوێندا، ناوی BACtrack Skyn له‌به‌رهه‌می کۆمپانیای BACtrack وه‌ک سه‌عات لهدهستدهکرێت و ته‌کنه‌لۆجیای شێوه‌ی پێوانه‌ی هه‌ناسه به‌کاردێنێت بۆ پێوانه‌ی ئه‌لکهوڵ به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی ئاره‌قکردنه‌وه‌ی جه‌سته. ئام ئامێره زانیاریه‌کانی کۆی ده‌کاته‌وه له‌ڕێگای پلووتووسه بۆ تهلهفوونی ده‌ستی ده‌ینێرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م ئامێره لێدانی دڵ ده‌پێوێت، کۆمپانیای باکتراک بۆ ئه‌م داهێنانه خه‌ڵاتی 200 هه‌زار دۆلاری پێبه‌خشراوه.
نه‌وه‌کانی ڕه‌گه‌زی ئاسیا له‌ئه‌مریکا له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه باشترینن.
به‌پێی داتاکانی له‌ناوه‌ندی کۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌کان و پارێزگاری لێ له‌وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، نه‌وه‌کانی ڕه‌گه‌زی ئاسایا له‌ئه‌مریکا باشترین ته‌ندروستیان له‌ڕووی ده‌رونی و جه‌سته‌یییه‌وه هه‌یه. له‌و کۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه، چینی، فلپینی، هندی ئاسیا، ژاپۆن، ڤێتنامی و کۆریای چینی به‌راورد به‌نه‌وه‌ی ڕهگهزهکانیدیکهی ئه‌مریکا له‌پێنج ڕوه‌وه ته‌ندروستیان باشتره، له‌وانه نه‌خۆشیه گه‌وره‌کان، فشاری ده‌رونی، پابه‌ندبوونه‌کانی کار و تێکهڵآوی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ناوه‌نده‌که‌ی کۆنترۆڵی نه‌خۆشی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر داتای 166 هه‌زار که‌س کردوه له‌نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2014 وه‌ک به‌شێک له‌داتای ته‌ندروستی نیشتمانی کۆکراوه‌ته‌وه.
نزیکه‌ی 15 ملێۆن له‌ڕه‌گه‌زی ئاسیا له‌ئه‌مریکا ده‌ژین و 5%ی دانیشتوان پێکدێنن.
دەقی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە