ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز هۆشداریدا دژی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و وتی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لە ناوچەکەدا وەکو ئاگرکەوتنەوە وایە و " دەرەنجامێکی بێ هەژماری دەبێت لەسەر سەرانسەری ناوچەکە." ئەمەش دوابەدوای هێرشە گەورەکەی گروپی چەکداری حەماسی فەڵەستینییەکان بۆ سەر ئیسڕائیل.
شۆڵز وتی " هۆشداری دەدەینە هەمووان دژی خۆشکردنی ئاگرەکە و بڵاوکردنەوەی تیرۆر لەم دۆخەدا." ئاماژەشی بەوەدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا تاوتوێی ئەو بابەتە دەکەین.
وتیشی " ئاسایشی ئیسڕائیل هۆکاری دەوڵەتی ئەڵمانیایە و بەوپێیەش مامەڵە دەکەین."
شۆڵز ئاماژەی بە ئەرکە مێژووییەکەی ئەڵمانیادا بەرامبەر ئیسڕائیل، بەو پێیەی کە ئەڵمانیا بەرپرس بووە لە هۆڵۆکۆست.
شۆڵز وتی قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهودا کردووە و بە نیازیشە لەگەڵ سەرۆکی میسڕیشدا قسە بکات، ئەوەش لە پێناو ئەگەری هەر نێوەندگرییەکدا.
وتیشی بەرپرسانی ئەڵمانیا ئاسایشی ئیسڕائیلییەکان و دامەزراوەکانی جووەکانییان لە ئەڵمانیا پتەوتر کردووە، ئەوەش لە نێوەندی هێرشەکاندا بۆ سەر ئیسڕائیل و سەرکۆنەی ئەو هەواڵانەی کرد کە گوایە لەسەر شەقامەکانی ئەڵمانیا ئاهەنگ بۆ هێرشەکەی حەماس دەگێڕدرێت.