ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دەڵێت سەرجەم ڕابەرانی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت نیگەرانن سەبارەت بە قەیرانی ئابووری جیهان لەکاتێکدا گەشەکردن خاو دەبێتەوە و هەڵاوسان بەرزدەبێتەوە.
شۆڵز لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەرجەم ئەندامان نیگەرانن سەبارەت بەو قەیرانەی ڕووبەڕووی بووینەتەوە، ئاستی گەشەکردن لە هەندێک وڵاتدا نزم دەبێتەوە و هەڵاوسان تیایاندا بەرزدەبێتەوە، کەمبوونەوەی ماددەی خام، تێکچوونی گۆڕانکارییەکانی دابینکردنی پێداویستییەکان، ئەمانە کێشەی بچووک نین."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
شۆڵز دەڵێت وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت نیگەرانی قەیرانی ئابووری جیهانن
