Accessibility links

وەزیرانی بازرگانی هۆڵەندا و فەرەنسا بەشداری لە کۆنفرانسی بازرگانی لە عەرەبستانی سعودیە ناکەن


وەزیری دارایی فەڕەنسا دوایین کاربەدەستی ئاست بەرزە کە ڕۆشتنی بۆ کۆنفرانسی وەگەڕخستن لە عەرەبستانی سعودیە هەڵوەشاندەوە، ئەمەش هاوکاتی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن سعودیـیە دەستی هەیە لە لەناوبردنی نووسەر و ڕۆژنامەوانی سعودی جەمال خاشقچی.

وەزیری دارایی برونۆ لێ ماریێ ڕۆژی پێنجشەممە لە کەناڵێکی ڕاگەیاندنی فەڕەنسا گوتی " من هەفتەی داهاتوو ناڕۆم بۆ ڕیاز بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە."

چەند بڕیاردەری سەرەکی دارایی تریش بەرنامەی بەشداریکردنیان لەو کۆنفرانسەدا هەڵوەشاندەوە بە ڕێبەری سندوقی دراوی جیهانی کرستین لاگاردێ‌شەوە.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداش ڕایگەیاند وەزیری دارایی وڵاتەکەی وۆک هێکستراش ڕۆشتنی بۆ ئەو کۆنفرانسە ڕەتکردۆتەوە، پاش تاوتوێکردنی بابەتەکە لەگەڵ لێماریدا.

وەزیری دەرەوە ستیڤ بلوک نوسیویشیە شیانی ئەوە هەیە پلانی کۆبونەوەی بازرگانی هۆڵەندا و عەرەبستانی سعودیەش کە بڕیارە لە مانگی دوانزە ئەنجام بدرێت پوچەڵ بکرێتەوە.

XS
SM
MD
LG