Accessibility links

عەرەبستانی سعودیـیە سزای مەرگ بەسەر 7 کەس جێبەجێ دەکات


دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودیـیە ئەمڕۆ سێشەممە سزای مەرگیان بەسەر 7 کەس جێبەجێکرد لەسەر تۆمەتی جیاجیا.

ئاژانسی دەنگ‌‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت بە پـێی وەزارەتی ناوخۆی سعودیـیە لە شاری جەددە سزای مەرگ بەسەر 5 کەس جێبەجێکرا. بریتیبوون لە 2 کەسی سعودی و 3 کەسی خەڵکی چاد. دەڵێت ئەمانە هەستابوون بە لێدان و ڕفاندن و کوشتنی پاسەوانی عەمبارێک بە ئامانجی دزیکردن. پاسەوانە کوژراوەکە پاکستانی بوو.

هەروەها هەمان سزا بەسەر 2 کەسی دیکە لە ناوچەی تەبوکی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە جێبەجێکرا. یەک لە سزادراوەکان بەنزینی بەسەر کەسێکی سعودیدا کردبوو و گڕی تێبەردابوو و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. تاوانبارەکەی دیکە لوبنانی بووە و بە قاچاغ حەبی کاپتاگۆنی قەدەغەکراوی هێناوەتە وڵاتەکە.

جێی ئاماژەیە لە عەرەبستانی سعودیـیە سزای مەرگ بە سێ شێوە جێبەجێ دەکرێت، سەر پەڕاندن یان گولـلەبارانکردن یانیش ڕەجمکردن.

لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە یەکەم جارە لە ڕۆژێکدا لە سعودیـیە ئەو هەمووە سزای مەرگ بدرێن. لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا 73 کەس ئیعدامکراون.

عەرەبستانی سعودیـیە یەکێکە لەو وڵاتانەی ساڵانە ژمارەیەکی زۆر سزای مەرگی تیادا جێبەجێ دەکرێت، ساڵی ڕابردوو 141 کەس، ساڵی 2016153 کەس.

XS
SM
MD
LG