Accessibility links

ئاگربەستێک بە رابەرایەتی سعودیە لە یەمەن دەستپێدەکات


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز نوسیویەتی ؛ وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ، ئاگەربەستێکی سەرتاسەری لە یەمەن ئەمڕۆ پێنج شەممە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و هیوا دێنێە گۆڕی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی پێنج ساڵە لە یەمەن ئەوەی بە ملیۆنەها کەسی لەو وڵاتە بەرەو لێواری برسێتی بردووە.

هاوبەندی بە رابەرایەتی سعودیە ئەوەی شەڕی دژ بە حوکمەتی حوسیەلان لە یەمەن دەکەن، شەوی رابردوو رایگەیاند کە بۆ ماوەی دوو هەفتە کردە لەشکریەکانی رادەگرێت بۆ پشتوانیکردن لە هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لەیەمەن ئەوەیهەتا ئێستا کۆژرانی پتر لە 100 هەزار کەسی لێکەوتۆتەوە.

دەبێت رابەرایەتی حوسیەکان ئەوەی بزوتنەوەیکی سەر بە ئێرانە و سەنعای پایتەختیان لەژێر دەسەڵاتدایە هەروەها چەندان شاری گرنگی دیکە لە یەمەن ، دەبێتئەو رابەرایەتیە رایگەێنیت کە ئەویش جێ پێی هاوبەندی بە رابەرایەتیسعودیە بۆ ئاگربەستەکە هەڵدەگرێت ، ئەوەی یەکەم بەرەوپێش چوونێکی گرنگە لە کۆتایی ساڵی 2018 وە بۆهەوڵەکانی دەستەبەرکردنی ئاشتی لە یەمەن.

هاوبەندی بە رابەرایەتی سعودیە گوتی ئەم هەنگاوەی بۆ ئاگربەستەکە بەمەبەستی کارئاسانیکردنە بۆ وتوێژەکان ئەوەی "مارتن گریفث" نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان سەپەرشتی دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی . هاوکات ئاگربەستەکە هاندەرەکەی بەشێکی بەمەبەستی رێگریکردنە لە شیانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەمەن ئەو وڵاتەی هەتا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکەی تێدا رانگەێندراوە.

بەرپرسێکی حوسیەکان دوێنێ چوارشەممە گوتی ، گروپەیەکان پێشنیارێکی ئاراستەی نەتەوەیەکگرتوەکان کردوە و تێدا داوای کۆتایی هێنان بە جەنگ لە یەمەن دەکات ئەو جەنگەی بەرپرسەکەی حوسیەکان بە گەمارۆی هاوبەندی بە رابەرایەتی سعودیە بۆ سەر یەمەن ناودەبات.

XS
SM
MD
LG