گرته‌ڤیدئۆیه‌کی هێرشی به‌یانی له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ڕه‌بستان ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه نیشان ده‌دات. کاربه‌ده‌ستان گوتیان هیچ که‌س له کرێکاران و کارمه‌ندان له ئه‌و هێرشه‌دا کوژراو یان بریندارنه‌بووه.
گوته‌بێژێکی له‌شکری حوسییه‌کان به‌رپرسایه‌تی هێرشی رۆژی شه‌مه‌ی له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌کانی بێفڕۆکه‌وانه‌وه گرته ئه‌ستۆ و سۆزی دا که ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی سعودی درێژه به هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌کان له نێو یه‌مه‌ن بده‌ن، ئه‌وانیش ئه‌و هێرشانه‌ی خۆیان زیاتر ده‌که‌ن.
به‌ڵام دره‌نگانی شه‌مه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ماێک په‌مپێۆ تاوانی خسته سه‌ر ئێران که هێرشی کردۆته سه‌ر کارگه‌کانی نه‌وت، و به ڕاستی نه‌زانی که حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌ستیان له ئه‌و هێرشه‌دا بووبێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه له سه‌ر تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی نووسی: "تاران له پشت نزیکه‌ی 100 هێرش بۆ سه‌ر عه‌ڕه‌بستانه له ده‌مێکدا ڕووحانی و زه‌ریف واده‌نوێنن که سه‌نگیان خستۆته سه‌ر کاری دیپڵۆماسی."
هه‌روه‌ها په‌مپێۆ نووسی: "له میانه‌ی بانگه‌واز بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان، ئێران ئێستا ده‌ستی به هێرشی چاوه‌ڕواننه‌کراو بۆ سه‌ر دابینکردنی وزه‌ی جیهانی کردووه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه که هێرشه‌کان له لایه‌ن یه‌مه‌نه‌وه ئه‌نجام درابن."
به گوێره‌ی ڕۆێتێرز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نه‌یهه‌ویست هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ئیدعای په‌مپێۆ دابین بکات.
ئێران حاشاده‌کات هه‌ر چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌کی به ئه‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی نه‌وتی عه‌ڕه‌بستانی سعودییه‌وه هه‌بێت.