وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن پـشـتیوانی خۆی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیه ده‌ربڕی که ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به قه‌ده‌غه‌کردنی ژنان له لێـخۆڕینی ئۆتۆمبیل له وڵاته‌که‌یاندا.
ڕۆژی سێشه‌ممه له واشنتن خانم هێله‌ری کلنتن گوتی ئه‌و ژنانه ئازان و ئامانجه‌که‌یان ڕه‌وایه و ده‌یانه‌وێت مافی یه‌کسـانیان هه‌بێت. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له ژنانی وڵاته‌که هه‌ڵقوڵاوه نه‌ک گوشـارێـک بێت له لایه‌ن هێزی دهرهکیـیهوه.
هه‌ینی ڕابردوو چه‌ند ژنێـک له سـعودیه ئۆتۆمبیلیان لێـخۆڕی وه‌ک کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌ریته کۆنه‌ی شـانشینهکهیان که ڕێـگه له ژنان ده‌گرێت ئۆتۆمبیل لێـبوخڕن.
چونکه خۆپـیشـاندان له سعودیه قه‌ده‌غه‌یه، ژماره‌یه‌ک ژن که مۆڵه‌تی لیخۆڕینیان له وڵاتانی دیکه وه‌رگرتووه هاندراون تاک تاک ناڕه‌زایی ده‌ربـبڕن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێچ یاسایه‌ک یان بڕیارێـک له سـعودیه نیـیه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ژنان له لێـخوڕینی ئۆتۆمبیل، هه‌ر ته‌نها فه‌توا و ڕێنمایی ئاینیـیه که له مهزههبێـکی توندڕه‌وی ئیسلامیـیه‌وه هاتووه به ناوی وه‌هابی.
مه‌لایانی ئه‌و مه‌زهه‌به ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێت و ڕێـگه به ژنان بدرێت ئۆتۆمبیل لێـبوخڕن ئه‌وا ئازاد ده‌بن له‌وه‌ی به ته‌نها ماڵه‌کانیان جێبهێڵن و تێـکهڵاوی پـیاوی نامۆ بـبن.