باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له شانشینی عه‌ره‌بسـتانی سعودیه ئاگاهی داوه که ده‌شێت توندڕه‌وان پـلانی هێرشـکردنیان هه‌بێت بۆ سه‌ر ڕۆژئاوایـیه‌کان له ناوجه‌رگه‌ی هه‌رێمی ئه‌لقاسمی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌دا.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بڵاوکراوه‌ته‌وه و ڕۆژی 4 ی هه‌شـتی له‌سه‌ر دانراوه ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتان زانیاری متمانهپـێـکراویان پـێـگه‌یشـتووه له‌سه‌ر شیانه‌کانی ئه‌و هێرشـانه.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه کات و شێوازی ئه‌و هێرشـانه نه‌زانراون و ڕێنمایی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکاشی کردووه تا ئاگاهی پـێویسـتی خۆیان وه‌ربگرن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌مین جاره له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا ئاگاهی له‌سه‌ر شیانی هێرشی توندڕه‌وان بدات.