Accessibility links

ئەمەریکا داوای زانیاری دەکات سەبارەت بە دیارنەمانی ڕۆژنامەنووسە سعودیەکە


بەرپرسێکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لەنزیکەوە چاودێری دیارنەمانی ڕۆژنامەنووسە سعودیەکە جەمال خاشقچی دەکات و هەوڵدەدات زانیاری دەست بکەوێت سەبارەت بەو بابەتە.

ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە هەواڵی دیارنەمانی ڕۆژنامەنووسەکە، ڕۆژنامەنووسەکە چۆتە ناو بینای کونسوڵخانەی سعودیەوە لە ئیستەنبوڵ و دواتر نەهاتۆتەوە دەرەوە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی " لەنزیکەوە چاودێری ڕاپۆرتەکانی دیارنەمانی ڕۆژنامەنووسە سعودیەکە جەمال خاشقچی دەکەین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دەستکەوتنی زانیاری سەبارەت بە بابەتەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG